سووریا لە بەرامبەر هێرشەکەی ئیسرائیل: بە هەموو ڕێگەیەک بەرگری لەخۆمان دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 ئایار

دیمەنی کۆشکی کۆماری سووریا دوای هێرشەکەی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەهۆی شەڕی نێوان چەکدارانی درووز و چەکدار و هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵات لە سووریا، بۆ پاراستنی درووزەکان، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دیمەشق و نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری بۆردوومان کرد. سووریاش دەڵێت بەهەموو شێوەیەک بەرگری لەخۆمان دەکەین
وێنە گەورەکە: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئیسرائیل بۆ جاری دووەم بۆردوومانی دیمەشقی کرد و ئەمجارە فڕۆکە جەنگییەکان ئەو وڵاتە ناوچەیەکی نزیک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریایان کردووتە ئامانج "لە بەرامبەر بەرگریکردن لە پێکهاتەی درووز".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:
٠ سەرۆکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە ڕەنگدانەوەی بەردەوامیی ئەو جموجۆڵە بێباکانەیە کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی وڵات و گەورەکردنی قەیرانە ئەمنییەکان و بەئامانجگرتنی ئاسایشی نەتەوەیی و یەکگرتوویی گەلی سووریایە.
٠ داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکەین هەڵوێستەکانیان یەکبخەن و پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ سووریا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانەدا دەرببڕن.
٠ سوریا سازش لەسەر سەروەری و ئاسایشی خۆی ناکات، بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە مافەکانی گەلەکەی بە هەموو ڕێگەیەکی بەردەست
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هێرشەکەی ئیسرائیل دوای چەند کاتژمێرێک لە دوای دووپاتکردنەوەی مەرجەعە دینییەکان و گرووپە چەکدارەکانی درووز لەسەر یەکپارچەیی سووریا دێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە دوای هێرشەکە، بنیامین نەتنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری، لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: ئەمە پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕژێمی سووریا، ئێمە ڕێگە نادەین هێزەکانی سووریا لە باشووری دیمەشق جێگیر ببن و هیچ مەترسییەک بۆ سەر درووزەکان دروست بکەن.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژانی ڕابردوو، شەڕ لەنێوان چەکدارانی درووز لەلایەک و چەکدارانی سەر بە دەسەڵات و هێزەکانی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ لەلایەکی دیکە ڕووی دا لە شارۆچکەکانی جرمانە و سەحنایە لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق و لە چەند ناوچەیەکی شاری سوەیدا لە سووریا.
هۆکارە زانراوەکان: تۆمارێکی دەنگیی یەکێک لە پیاوانی ئاینیی دوورزی لە جرمانە بڵاوبوویەوە کە سووکایەتیی بە پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (د.خ) دەکرد، هەرچەندە پیاوەکە ڕەتیکردەوە ئەو قسانەی کردبێت، ناڕەزایەتیی و دەنگدانەوەی لە تەواوی سووریا بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی چەند چەکدارێکی نەناسراو لە دەرەوەی جرمانە هێرش بکەنە سەر شارەکە و دواتر شەڕەکە بەرفراوان بوو.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە لەوانەش 11 هاووڵاتی سڤیلن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب