کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە پەسەند کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 ئایار

ناردنی سوپای ئیسرائیل بۆ کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلیەوە ئاشکرایکردووە، کابینەی ئاسایشی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە پەسەند کردووە.
وێنە گەورەکە: گرژیی و ئاڵۆزییەکانی غەززە تادێت زیاتر دەبێت و دۆخەکەش بەرەو خراپبوون دەچێت، ئیسرائیل ماوەیەک بوو نیازی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە خستبووەڕوو، دواجار لە کابینەی ئاسایشی ئیسرائیلەوە بڕیاری لەسەردرا و فراوانکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە بەچەند شێوازێک کاری لەسەر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: لیوا ئیال زەمیر، فەرماندەی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە ئێستاوە دەستیکردووە بە دەرکردنی دەیان هەزار فەرمانی بانگهێشتکردن بۆ هێزە یەدەگەکانی، بە مەبەستی فراوانکردنی هەڵمەتی غەززە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت پلانەکە تەنیا دوای سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناوچەکە لە هەفتەی داهاتوو جێبەجێ بکرێت، لە هەمان کاتدا هەوڵەکان لەسەر گەیشتن بە ئاگربەست و ڕێککەوتنی بارمتە لەگەڵ حەماس چڕ دەبێتەوە.
هاوکات بەرپرسێکی ئیسرائیلی بۆ ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە، ''ئەگەر هەیە ئەم پلانە دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی غەززەش لەخۆ بگرێت''.
ئەمەش بزانە: ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ئیسرائیل ڕێگەی نەداوە هاوکارییە مرۆیی و پێداویستییە سەرەتاییەکان بچنە نێو کەرتی غەززەوە، کابینەکە ئەم بابەتەشی تاوتوێی کردووە تیایدا پلانی نوێکردنەوەی و گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززەش پەسەند کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب