
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە عێراق خەریکە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کۆتایی پێبێت، کەچی کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست دەبێت و تەیف سامی دەڵێت ناینێرم.
چیرۆکی سەرەکی: چەند رۆژێکە، وەزارەتی دارایی کوردستان، میزان موراجەعە، داهاتی ناوخۆ و لیستی مووچەی بێ کێشە بۆ ناردوون، تەتانەت وەزارەتی دارایی عێراق تێبینییەکی بچووکیشی لەسەر لیستەکە نەبووە، بەڵام بە ئەنقەست بەرپرسانی باڵای عێراق یاری بە قوتی خەڵکی کوردستان دەکەن.
نووسراوی فەرمی: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کێشەی بۆ مووچەی ئەم مانگە دروست کردووە. نووسراوێکی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی کوردستان، دەڵێت تەواو پارە نانێرم، بەشی هەرێمی کوردستانم ناردووە. لەکاتێکدا نەیناردووە، هەرچی بەهانەشیان هەیە بڕاوە، تەنانەت جیاواز لە هەموو مانگەکانی تر، ئەم مانگە داهاتی ناوخۆیان زیاتر ڕادەست کراوە، بەڵام پێدەچیت کێشەکە سیاسیی بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتبووی، ئێمە بە یەک چاو سەیری هەموو خەڵکی عێراق دەکەین، لە زاخۆوە بۆ فاو، بەڵام ئەنجامی ئەو قسەیە، بڕین و دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانە.
لەلایەکی دیکەوە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێککەوتن کراوە هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا و بێ دواکەوتن پارەی مووچە ڕەوانە بکرێت. دادگای فیدراڵیش ساڵی ڕابردوو بڕیاری دا نابێت بە هیچ پاساوێک مووچەی خەڵکی کوردستان ڕابگیرێت و قوتی خەڵک تێکەڵی هیچ کێشەیەکی سیاسی بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفەرمی وەڵامی نووسراوەکەی تەیف سامی دەداتەوە. ڕوونی دەکاتەوە کە هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نییە و ئەوەی هەیە سیاسییە. ئەگەر کێشەی تەکنیکی هەیە ئەی مانگەکانی یەک و دوو و سێ و چوار بۆ مووچەیان نارد.
بیانووەکانی بەغدا
ئاڤا زانیویەتی، بەغدا بیانوو بە تەوتین و داهاتی ناوخۆ دەگرێت. لەبارەی تەوتین ڕوونە کەوا هەژماری من بەردەوامە و خەریکە لە تەواو بوون. لەبارەی داهاتی ناوخۆش، پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنانەت لە کۆبوونەوە لەگەڵ سوودانیش، ئامادەیی دەربڕیوە 100%ـی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات، بە مەرجێک حکومەتی عێراق بەپێی یاسای بودجە تەواوی 12.6%ـی بودجە بنێرێت، کە ساڵانە دەکاتە 13 ملیار دۆلار، بە بودجەی بەکاربردن و پارێزگاکان و هی تر، بەڵام بەغدا ڕازی نەبووە، دواتر ڕێککەوتن لەگەڵ سوودانی کراوە و ڕازی بووە بەوەی حکومەتی کوردستان تەنیا 50%ـی داهاتی ناوخۆی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات، حکومەتی کوردستان مانگانە پابەند بووە و بەشی بەغدای ناردووە.
گۆشەیەکی دیکە: بەپێی سەرژمێری، کوردستان مافی زیاتری هەیە لە بودجە و زیاتر لە 14%ـی بەردەکەوێت، ئەمەش لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باس کراوە، بەڵام بەمەش ڕازی نەبوون.
گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ دوو کۆمپانیا ئەمریکییەکە
لەبارەی گرێبەستەکانی بواری نەوت و غاز لەگەڵ دوو کۆمپانیا ئەمریکییەکە، ڕەنگە هەندێ کەس بڵێن بەهۆی واژۆکردنی ئەو گرێبەستانەیە، بەڵام وانییە. کێشەی مووچە هیچ پەیوەندی بەو ئەو گرێبەستانەوە نییە. ساڵی ڕابردوو ئەم گرێبەستانە نەکرابوون، کەچی هەر بە دەردەسەریی و کرچوکاڵی مانگانە پارەی مووچە ڕەوانە دەکرا. تەنانەت مانگی 12ـیان هەر نەنارد.
ئەم گرێبەستانە لە بنەڕەتدا لە بەرژەوەندیی عێراقن. عێراق ڕزگار دەکەن لە گوشار و سزای ئەمریکا و ئیدارەی ترەمپ، کە هەمیشە داوای لێ دەکەن سەربەخۆ بێ لە غاز و کەم پارە بگوازێتەوە بۆ ئێران.
هەنگاوی داهاتوو: بڕین و دواخستنی مووچەی کوردستان گەمەیەکی قێزەونە بە قوتی خەڵکی کوردستانی دەکات، ئیتر خەڵکی کوردستانیش هۆشیار بووەتەوە، تێ دەگات کە لە بەغدا ئیرادەیەکی سیاسی هەیە دەیەوێ خەڵکی کوردستان سزا بدات، تێگەیشتوون لەوەی کە هەرچی بۆ بەغدای بکەی، هەر نایەتە پێشەوە. بۆیە کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان و حکومەتیش هەڵوێستی جددی وەربگرن.
نوێنەرانی کورد لەبەغدا دەبێت هەڵوێست وەربگرن، بۆ خەڵکی کوردستانی ڕوون بکەنەوە کە بەغدا بۆچی وا مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بە زمانی عەرەبی بە واژۆی تەیف سامی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچه شاندێك سەردانی بهغدا دەکات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار کردووە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەکی خێرا لەبارەی دابەشکردنی مووچە