
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران - وێنە: ئیسنا
ئاڤا نیوز
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران جەخت دەکاتەوە لەسەر دروستی قسەکانی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران کە گوتبووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و دەستەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان ئەو شەوەی بنکەی عەین ئەسەدیان لە عێراق لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سوولەیمانی بۆردوومان کرد ئەمانیان ئاگادار نەکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چوار ساڵ پێش ئێستا، لە ڕۆژی 08- 01- 2020، دوای پێنج ڕۆژ لە کوژرانی قاسم سوولەیمانی سوپای پاسداران بنکەی سەربازی ئەمریکییەکانی لە ئەنبار بە مووشەکی بالیستیکی کردە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران لە یاداشتەکانیدا دەڵێت: دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشەکە، هەواڵەکەی لە عەباس عێراقچی جێگرییەوە بیستووە، تەنانەت حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماریش ئاگای لێنەبووە، لەکاتێکدا فەرماندە سەربازییەکانی ئێران چەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراقیان ئاگادار کردبوویەوە، ئەویش بە ئەمریکییەکانی گوتبوو.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی کەیهانی نزیک لە نووسینگەی ڕێبەری باڵای ئێران بڵاوی کردەوە، ڕۆحانی نووستبوو، بۆیە فەرماندە سەربازییەکان نەیانتوانیوە هەواڵی هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی پێبدەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب