
دیمەنی کەلوپەلی ڕاوچییەکان. وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگە
ئاڤا نیوز
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕیندا، شەش ڕاوچی لە نزیک گوندەکانی دۆڵی شاورێ لە سنووری ناحیەی سەرکەپکان دەستگیرکران. ئەم ڕاوچیانە لە کاتی گەڕانەوەیاندا لە ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوون کە دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیرا و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش کاکە فەتحوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، لە بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەم شەش کەسە بەمەبەستی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی چووبوونە ناوچەکە. لە کاتی گەڕانەوەیاندا، لەلایەن بازگەی ئاسایشی گوندی بۆتێوە دەستگیرکران و دواتر دۆسیەکەیان ڕادەستی ئێمە کرا."
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگە ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ ڕاوچییەکاندا دەست بەسەر پێنج باڵندەی زیندوو، سێ قەفەزی باڵندە، یەک تۆڕ و سێ ماتۆرسکیلدا گیراوە. ووتیشی: "ئێستا ئەو شەش کەسە بەپێی ماددەی 42ـی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە دەستبەسەرن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە." ئەو باڵندانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، ئازاد کراون و گەڕێندراونەتەوە بۆ ناو سروشتی کوردستان.
بەپێی وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، دیاردەی ڕاوکردنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کەمیکردووە، کە ئەمەش نیشانەی سەرکەوتنی هەوڵەکانیانە بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن