
دیمەنی ئاگرەکەی هەڵەبجە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆ ئامادەیی دامەزراوەکانی حکومەت بۆ بەدەنگەوەچوونی هەڵەبجە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی ئەو پارێزگایە پیشان دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای نیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممەوە ئاگرێکی بەرفراوان لە ناوچە شاخاوییەکانی کۆکۆیی هەڵەبجە کەوتووەتەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ڕووبەرێکی بەرفراوانی پووش و پاوانی ناوچەکەش سووتاون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت لە سەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە مەبەستی بەدواداچوونی لێکەوتەکانی ئاگرکەوتنەوەکە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە پارێزگار و بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەڵەبجەوە کردووە و هاوخەمیی سەرۆکوەزیرانی پێ ڕاگەیاندوون.
زانیاریی زیاتر: وەزیری ناوخۆ ئامادەیی هەموو دامەزراوەکانی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی بۆ بەدەنگەوەچوونی هەڵەبجە پیشانداوە و تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپاردووە، کە کاری پێویست بۆ کوژاندنەوە و کەمکردنەوەی زیانەکان و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگە و خۆبەخشێک گیانیان لەدەست داوە و ڕووبەرێکی زۆری دارستانی ناوچەکەش سووتاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن