
دیمەنێکی شاری هەولێر (پارکی سامی عەبدولڕەحمان) - فۆتۆ؛ محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دیاریکردنی ڕێژەی پیسی کەشوهەوای شارەکان ئامێری پەیوەست جێگیر دەکات، قۆناغی یەکەم لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەماوە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستراتیژیەتی ڕێگریکردن لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەڕژدی کاری لەسەرکراوە، دەیان پاڵاوگە داخراون، سەدان مۆلیدە لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی کوژێنراونەتەوە و پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی جێبەجێ دەکرێت و هەزاران دار دەچێنرێن.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەحمەد، بەڕێوبەری فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا بە ئاڤای گوت، "ڕەزامەندی لەسەر دانانی چوار ئامێری پێوانەکردنی کەشوهەوا لە هەولێر وەرگیراوە و ماوەتەوە سەر ئەوەی پارەکەی خەرج بکرێت و ئامێرەکان جێگیر بکرێن. لە قۆناغی دووەم، چوار ئامێر لە سلێمانی دادەنرێت، لە دهۆک دوو ئامێری لێیە و نۆژەندەکرێنەوە."
خاڵە ئەرێنییەکان: دانانی ئامێری پێوانەکردنی کەشوهەوا، بۆ دیاریکردنی ڕادەی کاریگەری گازە ژەهراوییەکانە لە هەوای هەرێمی کوردستان، جگە لەوەی ڕادەی پیسی و خاوێنی بەشێوەیەکی بەردەوام پیشان دەدات، بەراوردی پێش هەنگاونان بۆ خاوێنکردنەوەی هەوا و دوای ئەوە دەخاتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن