
دیمەنێکی ئاگرەکەی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
تا ئێستا ئاگرەکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کۆنترۆل نەکراوە و بەرگریی شارستانیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ سەختی ناوچەکە و خێرایی با و بوونی مین لەو سنوورە.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەوە 17-8-2025، ئاگرێکی گەورە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ڕووبەرێکی فراوان لە پوش و پاوان و دارستان سووتاون، تا ئێستاش نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆل بکرێت.
لێدوانی فەرمی: مقەدەم سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت: لە ساتی دروستبوونی ئاگرەکە لەگەڵ تیمەکانمان لە بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە لە پەیوەندی بووین و ئەو کەلوپەلانەی لایان نەبووە یان پێویستییان پێ هەبوو بۆمان ڕەوانە کردوون.
- "سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆ لە پەیوەندی بەردەوامن و ئەوەی پێویست بێت لە توانای مرۆیی و ئامێرەکان ئامادەمان کردووە".
- بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی، سەختی شوێنی ئاگرەکە، خێرایی با و بوونی مین و پاشماوەی جەنگی لەو سنوورە ئاستەنگ لەبەردەم کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە دروستبووە.
- لە هەولێرەوە ژمارەیەک ئامێر ڕەوانەی هەڵەبجە کراون.
- "مەترسی لەسەر هەر گوندێک دروست ببێت، دانیشتوانەکەی دەگوازینەوەی شوێنی سەلامەت".
- "هەر کات پێویست بە تیمی زیاتر بوو لە هەولێر و سلێمانییەوە تیم ڕەوانەی شوێنی ئاگرەکە دەکەین".
- "بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تاوەکو ئاگرەکە تەواو کۆنترۆل دەکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن