دیمەنێکی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆی سنووری سەنگەسەر
ئاڤانیوز
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە شاخەکانی دەوربەری گوندی زوورکان لە ناحیەی سەنگەسەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتەوە، هەرچەندە ئاگرەکە کۆنترۆلکرا، بەڵام بەو هۆیەوە زیاتر لە 50 دۆنم زەوی سووتاوە.
چیرۆکی سەرەکی: نزیک کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ 19-8-2025، لەلایەن خەلکی ناوچەکەوە تیمەکانی بەرگری شارستانی سەنگەسەر ئاگادارکراونەتەوە بەبوونی ئاگر لەشاخێکی بەرزی دۆڵی ڕەسوو لە نزیک گوندی زوورکان لەسنوری ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر کە بووەتە هۆی سوتاندنی پووش وپاوان و دار و درەختی وەک بەڕوو و مازوو، هەروەها چەند باڵندە و ئاژەڵێکی کێوی سووتان ومرداربوونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین بە ئاڤای ڕاگەیاند، تا ئێستا نازاندرێت هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە چی بووە، بەڵام "تیمەکانمان بەزووترین کات گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، ئەگەرچی لەبەر سەختی شوێنەکە کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە ئەستەم بوو، بەڵام دوای حەوت کاتژمێر بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکە کۆنترۆلکرا.
- ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی هەبووە و تا ئێستا زیانە ماددیەکان نازاندرێت. هەروەها زیاتر لە 50 دۆنم پووش وپاوان و داری وەک بەڕوو و مازوو سوتاون.
باکگراوند: کەوتنەوەی ئەم ئاگرە لەسنوری سەنگەسەر لەکاتێکدایە کە لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لەسنوری گوندەکانی دۆڵی خۆشناوەتی هەر لە ئیدارەی راپەڕین، ئاگر زیانی بە 900 دۆنم لەڕەز و باخ و پووش پاوانی دانیشتوانی ناوچەکە گەیاندبوو .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن