ئوردن ڕێگری لە خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی دژ بە ئیسرائیل دەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-29

دیمەنێكی خۆپیشاندانەكە- گڵۆباڵ پرێس
ئاڤا نیوز
خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئوردن بۆ پاڵپشتیی فەڵەستین و لە دژی ئیسرائیل بەردەوامن، خۆپیشاندەران داوا دەکەن پەیماننامەی ئاشتیی نێوان ئوردن و ئیسرائیل، کە ساڵی 1994 بەستراوە، کۆتایی پێ بهێنرێت.
وێنە گەورەکە: خۆپیشاندانی هەزاران ئوردنی لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە عەممانی پایتەخت بەردەوامە. خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای فەڵەستین چەندین درووشمیان گوتنەوە لەوانە: "ئەوان دەڵێن حەماس تیرۆریستە . . هەموو ئوردن حەماسە". ئەوان هەروەها داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئیسرائیلیان کرد و لە درووشمەکانیان دەیانگوت "نابێت هیچ باڵیۆزخانەیەکی زایۆنی لە سەر خاکی ئوردن هەبێت."
زانیاریی زیاتر: خۆپیشاندەران داواکاری هێزەکانی پۆلیسیان بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان ڕەتکردووەتەوە، پۆلیسیش ژمارەیەک خۆپیشاندەریان دەستگیر کردووە. ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ڕەخنەیان لە ڕەفتاری تووندی پۆلیسی ئوردن بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و سنووردارکردنی ئازادیی ڕادەربڕین گرتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب