
دیمەنی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە. وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگە
ئاڤا نیوز
لە سنووری ناحیەی گەرمک ئاگرێکی گەورە کەوتەوە، بەوهۆیەوە سەدان دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سرووشتی سووتان.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژی 19ـی ئاب ئاگرێکی گەورە لە سنووری گوندەکانی ناحیەی گەرمک کەوتەوە، لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگە، ئاسایش، پاسەوانی سنوور، پۆلیسی گەرمک و هاووڵاتیانی سنوورەکە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
بەگوێرەی زانیاری و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، سەرچاوەی ئاگرەکە لە سنووری ئێرانەوە بووە بۆ سنووری ناحیەی گەرمک تەشەنەی سەندووە، بەوهۆیەوە 300 دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سرووشتی سووتاون.
لەلایەکی دیکەوە: ئاگر لە سنووری گوندی بەزەڕوو سەر بە قەزای ماوەت کەوتەوە، توانرا لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیسی دارستان و ژینگە بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە کۆنترۆڵی بکەن.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە 20 دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سرووشتی سووتان، هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە، لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن