ئەمریکا بۆ سزادانی بەرپرسانی ئێران پێداچوونەوە بە یاسای ژینا ئەمینی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-29

ژینا ئەمینی - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە حەوت مانگ لە پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 16ـی نیسان یەکەم دانیشتن بۆ تاوتوێی پرۆژەیاسای ژینا ئەمینی دەکەن.
وێنە گەورەکە: ژینا ئەمینی کچێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاسای باڵاپۆشی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی تارانەوە دەستگیرکرا، لە 16ـی ئەیلوولی 2022، بەهۆی ئەشکەنجەدان گیانی لەدەست دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەشنووسی یاسای ژینا ئەمینی پێشتر بە زۆرینەی ڕەهای ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە 410 دەنگی بەڵێ و سێ دەنگی نەخێر پەسەند کراوە، ئامانج لێی سزادانی بەرپرسانی باڵای ئێرانە، لەوانەش عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵا و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران.
لەلایەکی دیکەوە: پرۆژەیاساکە داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات بە قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزا بە عەلی خامنەیی و ئیبراهیم ڕەئیسی، هەر کەسێک بەشدار بێت لە بڕیاردان و پشتیوانیکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ. هەروەها تێیدا هاتووە سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی هەر 90 ڕۆژ جارێک، بە وەرگرتنی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە سزاکان بەسەریاندا بسەپێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: یاسای ژینا ئەمینی لە ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، کە هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنەکەیدا بوو پەسەند کرا، بەڵام تاوتوێکردنی لە ئەنجوومەنی پیران دواخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب