ئەمریكا لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر باڵیۆزخانەی ئێران خۆی بێبەری دەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-02
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستی لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە، سوپای ئیسڕائیل بە شەش مووشەک باڵەخانەی باڵوێزخانەی ئێرانی لە سووریا کردە ئامانج و حەوت بەرپرسی باڵای سەربازی ئێران کوژران، ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات و ئەمریکاش دەڵێت "ئاگاداری ئەو هێرشە نەبوون".
لێدوانی فەرمی: جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: دەستمان لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بینای باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سوریادا نەبووە، لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران بێمانان سەبارەت بەوەی کە دەڵێت ئیسڕائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر باڵوێزخانەکەمان لە سووریا.
باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێکرنی شەڕ لە نێوان گرووپە چەکدارەکان و سوپای ئیسڕائیل لە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، چەندین جار سوپای ئیسڕائیل چەندین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی دژی هێزەکانی سوپای پاسداران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئەنجامداوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب