فەرەنسا گەشتکردن بۆ چەند وڵاتێكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قەدەغە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-12

ستیڤان سیجۆرن، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا- AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، داوا لە هاووڵاتییانی دەکات، بەهۆی مەترسییەکانی شەڕ گەشت بۆ ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و فەڵەستین نەکەن.
وێنە گەورەکە: ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی" کوژرانی فەرماندە و بەرپرسانی سوپاکەی بەهۆی هێرشەکەی سووریا" لە ئیسرائیل دەکات، بەمەش مەترسی زیادبوونی توندووتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
لێدوانی فەرمی: ستیڤان سیجۆرن، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتی: داوا لە ئەندامانی بنەماڵەی دیپلۆماتکارانی فەرەنسی دەکەین ئێران جێبهێڵن و هیچ فەرمانبەرێکی مەدەنی فەڕەنسی بۆ نوێنەرایەتییەکان بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە لیستەکەدا هاتووە، نەنێردرێت، ئەو وڵاتانەش هەریەک لە لوبنان و فەڵەستین و ئیسرائیلن.
ئەوەی ئێسات ڕوودەدات: لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کە شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە هەڵگیرسا، ئیسرائیل سنووری هێرشەکانی فراونتر کردووە، لەگەڵ بۆردوومانە بەردەوامەکانی غەززە، هێرشەکانی بۆ سەر حەماس وهاوپەیمانەکانی سەر بە ئێران لە سووریا و لوبنان چڕ کردووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب