حووسییەكان: لە سەرەتایی جەنگی غەززەوە نزیكەی 100 كەشتییان كردووەتە ئامانج
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-19

هێرشێكی چەكدارانی حووسی بۆ سەر كەشتییەك لە دەریای سوور- وێنە: میدیای حووسیییەكان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە تاوەکو ئێستا لەلایەن چەکدارەکانیانەوە نزیکەی 100 کەشتیی کراونەتە ئامانج کە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەبووە.
وێنە گەورەکە: حەوتی ئۆکتوبەری ساڵی ڕابردوو جەنگی غەززە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردو تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، حووسییەکانیش بەشێکی زۆری کەشتییەکانی دەریای سووریان بە ئامانج گرتووە و دەڵێن سەر بە ئیسرائیلن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولمەلیک حووسی، سەرۆکی حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا 98 کەشتیمان بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن کردووەتە ئامانج، کە سەر بە ئیسرائیل بوون و ئامانج لە هێرشەکانیش بەرگریکردن بووە لە غەززە.
لە لایەکی دیکەوە: لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە ئەمریکا هاوپەیمانییەکی پێکهێناوە بە ئامانجی پاراستنی کەشتییەکانی دەریای سوور و چەندین هێرشی بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامداوە، بەریتانیاش بەشداری زۆرێک لەو هێرشانە کردووە.
هۆکارە زانراوەکان: هەموو ئەو کارانەی حووسیەکان لە دەریای سوور دەیکەن، دەڵێن بۆ پشتیوانییە لەغەززە و دەبێت ئیسڕائیل بکشێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
11 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات