
ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ڕووسیا 32 هاووڵاتیی خۆی لە کەمپی هۆلەوە گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەی و داوا لە وڵاتانی دیکەش دەکات، هاووڵاتیانی خۆیان لە کەمپە بگەڕێننەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" نووسیویەتی: "دوای هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق، 24 وڵات دەستیان بە پرۆسەی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەکانیان کردووە لە نێویاندا ڕووسیا، کە لەم دواییانەدا 32 منداڵ، 12 کچ و 20 کوڕ کە تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ 17 ساڵان دەبوو گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەی".
زانیاریی زیاتر: ئەعرەجی سوپاسی هەڵوێستی حکومەتی ڕووسیا دەکات و داوا لە وڵاتانی دیکەش دەکات، هاووڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان وەک ئامادەکارییەک بۆ داخستنی کەمپەکە.
ئەمەش بزانە: کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، خێزانی چەکدارانی داعشی لە 60 وڵاتەوە تێدا نیشتەجێن، عێراق تاوەکو ئێستا 2268 خێزانی عێراقی کە ژمارەیان 8881 کەسە لە کەمپی هۆلەوە گەڕاندووەتەوە و لە کەمپی جەدعەی دەشتی نەینەوا نیشتەجێی کردوون.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات