
د.لەتیف ڕەشید و مەحموود عەباس-وێنە:سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین، پێزانینی حکومەت و گەلەکەی بۆ "هەڵوێستە مێژووییەکانی عێراق بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین" دەردەبڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: چوارشەممە 15-5-2024، لە پەراوێزی 33یەمین کۆنفڕانسی لووتکەی عەرەبی لە مەنامە، سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند: "لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئێستای ناوچەکانی فەڵەستین و دەستدرێژیی بەربەریانە دژی گەلی فەڵەستین و کارەساتی مرۆیی لە دەرئەنجامی ئەو هێرشانە"، تاوتوێ کران.
زانیاریی زیاتر: د.لەتیف ڕەشید "هەڵوێستی پتەوی عێراقی بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین دووپات کردەوە و جەختی لەسەر پێویستی ڕاگرتنی شەڕ و دەستبەجێ دەستڕاگەیشتن بە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی کەرتی غەززە" کردەوە.
لە لایەکی دیکەوە: مەحموود عەباس پێزانینی حکومەت و گەلی فەلەستینی بۆ "هەڵوێستە مێژووییەکانی عێراق بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین دەربڕی و ستایشی هەوڵەکانی عێراق و هاوکارییە هەمیشەییەکانی بۆ برا فەڵەستینییەکان کرد".
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب