سەرەڕای بڕیارەکەی دادگەی نێودەوڵەتی هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-25

دیمەنی هێرشێکی ئیسرائیل لە غەززە- وێنە:AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دادگەی دادی نێودەوڵەتی فەرمانی ڕاگرتنی هێرشی سەر ڕەفەحی دەرکرد، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە چڕترکردووەتەوە و لە بۆردوومانکردنی ڕەفەحیش بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: دادگە لەسەر سکاڵای ئەفریقای باشوور فەرمانی بۆ ئیسرائیل دەرکرد کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە باشووری کەرتی غەززە ڕابگرێت، بەڵام ئیسرائیل فەرمانەکە ڕەتدەکاتەوە و لە بۆردوومانکردنی ڕەفەح بەردەوامە. دادگە هەروەها داوای دەستبەجێ بەردانی بارمتە ئیسرائیلییەکانی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی پەیوەست بە ئاگربەستی غەززە و بەردانی بارمتە ئیسرائلییەکان بەردەوامن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکانی دادگەی لاهای لەڕووی یاساییەوە پابەندکارە و دەبێت جێبەجێ بکرێن، بەڵام لەڕاستیدا هیچ هێزێک نییە کە ڕاستەوخۆ دەوڵەتان ناچار بەوە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب