سەربازانی ئیسرائیل فەڵەستینییەکی بریندار لەسەر ئۆتۆمۆبێلێک دەبەستنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-06-23

وێنەی فەڵەستینییە بریندارەکە کاتێک لەسەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە بەستراوەتەوە
ئاڤا نیوز
بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەربازانی ئیسرائیل ڕەخنەیەکی فراوان لەسەر ئاستی جیهان بەدوای خۆیدا دێنێت و، ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبار دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، سەربازانی ئیسرائیل لە شاری جنین لە کەناری ڕۆژئاوا, پیاوێکی فەڵەستینیی بریندار لەسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی دەبەستنەوە و وەک قەڵغانێکی مرۆیی بەکاریدێنن، بۆئەوەی فەڵەستینییەکان هێرش نەکەنە سەر ئۆتۆمۆبێلەکە.
زانیاریی زیاتر: فەڵەستینییە بریندارەکە ناوی موجاهید عەزمییە و دانیشتووی جێنینە. ئەو لەکاتێکدا لەسەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە بەستراوەتەوە، دوو ئەمبۆڵانس بە تەنیشتیدا تێدەپەڕن، بەڵام بۆ نێو ئەمبۆڵانسەکان ناگوازرێتەوە.
باکگراوند: لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، لە کەرتی ڕۆژئاواش تووندوتیژی زیاتر بووە و لانیکەم 528 فەڵەستینی، لەنێویشیاندا 133 منداڵ بەدەست سەربازانی ئیسرائیلی و جووە نیشتەجێکراوەکان کوژراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب