ئەنجوومەنی وەزیران داوای خەرجکردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا دەکات
- بزنس
- 10 تەممووز

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران جەخت دەکاتەوە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆیان لەبارەی مووچە بەجێگەیاندووە، بۆیە داوای خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی هەفتانەیدا پرسی مووچە و یەکخستنی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ عێراق و چەند بابەتێکی دیکەی تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەبارەی مووچە ئەنجوومەنی وەزیران وێڕای جەختکردنەوە لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە خوازیاری چارەسەری ڕاستەقینەی سەرجەم بابەتە هەڵپەسێردراوەکانە، باسی لەوەی کردووە ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵە شایستەکانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات هاوتای ناوچەکانی دیکەی عێراق و چیتر خەرجکردنی مووچە دوانەکەوێت.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات هەرچی زووە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی بۆ هەردوو مانگی 5 و 6 خەرج بکات. داواش دەکات شایستەکانی دیکەی هەرێم لە تەرخانکراوەکانی تەشغیلی و پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان خەرج بکات.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان خراوەتەڕوو، ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەی دانوستانکاری ڕاسپاردووە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان درێژە بە گفتوگۆ بدەن.
چارەسەر: لیژنەیەکی یاسایی پسپۆڕ ڕاسپێردراوە بۆ ڕێککەوتن لەبارەی داڕشتنی میکانیزمی هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵییەکانی عێراق بۆ هەموارکردنەوەی یاسای تایبەت بە دەستەی دەروازە سنوورییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە