
برسێتی لەسەر ئاستی جیهان زیادی کردووە، سەرچاوە: BBC
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی برسێتی لە جیهان هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیێنێ، لە 2023 دا 733 ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە، زیاتر لە 864 ملیۆن کەسیش هەندێکجار بۆ ماوەی یەک ڕۆژ هیچ خۆراکێکیان دەست ناکەوێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەریەک لە ڕێکخراوەکانی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO)، بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP)، بەرنامەی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی کشتوکاڵی (IFAD)، سندووقی یارمەتی منداڵانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNICEF) و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، ڕاپۆرتێکیان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی برسیێتی و هەژاری پێشکەش کردووە. لە ڕاپۆرتەکەدا کە لە ڕۆژی 24ی تەممووز بڵاوکرایەوە، هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی برسێتی لە جیهان دەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ساڵی ڕابردوودا لە نێوان 713 بۆ 757 ملیۆن کەس تووشی بەدخۆراکی ببوون و 733 ملیۆن کەسیش ڕووبەڕووی برسێتی ببوونەوە، واتە لە ئاستی جیهاندا لە هەر 11 کەس یەک کەس تووشی برسێتی دەبێت، بە بەراورد بە ساڵی 2019 ەش دوو ملیۆن کەس زیادی کردووە.
زانیاری زیاتر: نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەوە کردووەتەوە، لە ساڵی 2022 تا ساڵی 2023، ئاستی برسێتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە ڕێژەی 8.1٪، هەروەها لە ئەفریقا بە ڕێژەی 20.4٪ و لە وڵاتانی ناوچەی کارائیبیش زیاد بووە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، لە ساڵی 2023دا دوو ملیار و 33 ملیۆن کەس ئاسایشی خۆراکیان کەوتووەتە مەترسییەوە، لەم ژمارەیەش زیاتر لە 864 ملیۆن کەس زۆرجار بۆ ماوەی یەک ڕوژ یان زیاتر هیچ خۆراکێکیان دەستناکەوێت بیخۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین