
سامی هادی، ئەندامی دەستەی باڵای فستیڤاڵی گەلاوێژ
ئاڤا نیوز
بەهۆی داگیرکردنی ئۆفیسی چاودێر قسە و باسی زۆر لەسەر فستیڤاڵی گەلاوێژ دەکرێت، ئەندامێکی دەستەی باڵای فێستیڤاڵەکە دەڵێت بەردەوامن لە وەرگرتنی بەرهەم.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی 05-09-2024، هێزێکی سەر بە یەکێتی دەستی بەسەر نووسینگەی ناوەندی چاودێر لە سلێمانی گرت، کە بنکە و سایتی گەلاوێژی تێدایە.
لێدوانی فەرمی: سامی هادی، ئەندامی دەستەی باڵای فستیڤاڵی گەلاوێژ، بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیارە مانگی 12ـی ئەمساڵ فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی بکرێت، بەرنامەی شوێن گۆڕین بۆ شارێکی دیکە لە ئارادا نییە، چونکە فێستیڤاڵەکە تایبەتە بە سلێمانی و بەردەوامین لە وەرگرتنی بەرهەم تاوەکو 25-10-2024.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەموو ئەرشیف و دۆکیۆمێنتەکان لە باڵەخانەی چاودێرە کە دەستی بەسەرداگیراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار بە ئاڤا نیوزی گوت: تاوەکو 10 ڕۆژی دیکە ڕوون دەبێتەوە فێستیڤاڵەکە لە سلێمانی دەکرێت، یان بۆ هەولێر دەگوازرێتەوە، یان بۆ ساڵی ئایندە دوادەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب