ئیسرائیلییەکان بە گرنگییەوە چاودێری هەڵبژاردنی ئەمریکا دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
لەگەڵ ئەوەی ئیسرائیل و حەماس و حیزبوڵڵا لە جەنگدان، زۆرێك لە ئیسرائیلییەكان بە نیگەرانی و دڵەڕاوكێوە و چاوەڕێی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەكەن و بە چارەنوسساز ناوی دەبن.
وێنە گەورەکە: ئەمریكا هاوپەیمانی ئیسرائیلە و تەلئەڤیڤ پشت بە هاوكارییە سەربازی و دیپلۆماتییەكانی ئەمریكا دەبەستێت لە هەموو سێكتەرەكاندا، بۆیە چاوەكان لەسەر كۆشكی سپین و هەمووان دەیانەوێت بزانن كامالا یان ترەمپ کامیان سەردەکەوێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەشێك لە ئیسرائیلییە ئەمریكییەكان كامالا بەباش دەزانن و دەڵێن دەیانەوێت ژنێك سەرۆكی ئەمریكا بێت. تالی مەدین دانیشتووی تەلئەڤیڤە و دڵی بە كەمالا خۆشترە تا تڕەمپ، ئەو دەڵێت: "پێمباشە ژنێك ببێتە سەرۆكی ئەمریكا، ئەو دەتوانێت گۆڕانكاری بكات، هیوادارم دەربچێت".
لەلایەکی دیکەوە: هەندێکی تر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بە باشتر دەزانن بۆ ئەوەی بچێتە كۆشكی سپی. هاووڵاتییەکی ئیسرائیل دەڵێت: "ترەمپ خۆی سەلماندووە، تەنانەت دواینجار كە سەرۆكی ئەمریكا بوو زۆر هاوكاری ئیسرائیلی كرد".
لێدوانی فەرمی: ڕۆبی چێن، باوکی ئیتای چێنی ئەمریکی - ئیسرائیلی کە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە ڕفێنرا، دواتر کوژرا و تاوەکو ئێستاش تەرمەکەی لە غەززە ڕاگیراوە، ڕایگەیاندووە، بێ گوێدانە ئەوەی کێ پێشبڕکێی کۆشکی سپی بباتەوە، دەیەوێت هەڵبژاردنەكە بەباشی تەواوبێت. ڕۆبی چێن دەڵێت: "ئەمە گرنگە، هەڵبژاردن گرنگە، هەركەس سەرۆكی وڵات بێت، دەبێت گرنگی بە ئیسرائیل بدات و ڕۆڵێكی گرنگی هەبێت لە دۆسییەكەدا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون