
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین
ئاڤا نیو
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشکرا دەکات و پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا لەوەی ئێستا خراپتر نابێت.
وێنە گەورەکە: دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، جیهان چاوەڕێی کاردانەوەی ڕووسیا بوو، هەرچەندە ڕووسیا سەرەتا لەوبارەیەوە هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو، بەڵام دواجار وتەبێژی کرملین گوتی، پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا لەوەی ئێستا خراپتر نابێت.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ: گوتەبێژی کرملین ڕایگەیاند: پەیوەندیی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لەوەی ئێستا هەیە خراپتر نابێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێشووتر پێسکۆڤ ڕایگەیاندبوو، ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا پیرۆزبایی سەرکەوتن لە ترەمپ ناکات، "لە کاتێکدا وڵاتەکەمان لە شەڕدایە، بیرتان نەچێت باس لە وڵاتێک دەکەین کە دۆستی ئێمە نییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە ئەمریکا و ڕووسیا بە فەرمی ڕایناگەیێنن، بەڵام پەیوەندییەکانی نێوانیان باش نییە، دەستبەکاربوونی ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، ئەگەر هەیە هاوکێشەی شەڕی چەند ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بگۆڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات