گرووپی شانۆیی هەوار لە میسر خەڵاتی باشترین بەرهەمی شانۆیی بەدەستهێنا
- کولتوور
- 21 تشرینی دووەم
گروپی شانۆیی (هەوار) بەشداریی لە فێستیڤاڵی شانۆیی لە ووڵاتی میسر کرد
ئاڤا نیوز
گروپی شانۆیی (هەوار) لە شاری کەرکووکەوە بەشدارییان لە خولی نۆیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی گەنجانی (شرم الشیخ) لە وڵاتی میسر کرد و توانییان خەڵاتی باشترین شانۆیی ببەنەوە.
وێنە گەورەکە: شانۆی مۆنۆدرامای سەلمە بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کرد و کە تێیدا 30 وڵاتی دیکەش بەشداربوون.
لێدوانی فەرمی: نەژاد نەجم، دەرهێنەری شانۆییەکە بە ئاڤا میدیای گوت: مۆنۆدرامای سەلمە چیرۆکی تراژیدیای کورد دەگێڕێتەوە و تێمای سەرەکی نمایشەکە ئەنفال و کۆچی گەنجانە.
گوتیشی، لە فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە 40 بەرهەم پێشکەشکران و سەلمە توانی خەڵاتی باشترین بەرهەم بباتەوە.
ئەمەش بزانە: شانۆیی سەلمە چەندین جار نمایشکراوە و بەشداری چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە، یەکەم نمایشی شانۆییەکەش لە سەربازگەی تۆپزاوا بوو، (شوێنی زیندانیکردنی ئەنفاڵکراوان) دواتریش لە شارەکانی چەمچەماڵ و سلێمانی و هەڵەبجە و وڵاتانی تونس و ئوردن و تورکیا نمایشکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب