
جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
ڕووسیا ئیدارەی بایدن بەوە تاوانبار دەکات، کە دژی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا کار دەکات، بە ئامانجی ئەوە کێشەکانی ئۆکرانیا چارەسەر نەبن.
وێنە گەورەکە: جەنگی ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا بەردەوامی هەیە، ڕووسیاش زۆرینەی کات ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بەوە تاوانبار دەکات کە ئەو وڵاتانە دەیانەوێت ئاگری شەڕەکە بەردەوام بێت، بە دابینکردنی چەک و پێشکەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری بیسکۆف، وتەبێژی کۆشکی کریملن، لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی ڕووسیا دەڵێت، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، ترەمپ، زۆر لەبارەی ئاشتییەوە قسەی کرد و دەیویست هەموو لایەک بەرەو ئاشتی هەنگاو بنێین. بەڵام ئیدارەی ئێستای بایدن هەموو کارێک دەکەن تا ببنە ڕێگر لەبەردەم ڕێککەوتنی ئاشتی.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا بیسکۆف دەڵێت، مۆسکۆ دەبێت ئاگاداربێت لەوەی ئاخۆ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەسەر هەمان ڕێچکەی سیاسەتی ئێستای ئەمریکا بەردەوام دەبێت بەرامبەر ئۆکراینا یان دەیگۆڕێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم وتانەی بیسکۆف لەدوای ئەوە دێن کە بایدن ڕێگای بە ئۆکراینا دا مووشەکی دوورمەودای ئەتاکمز بەکاربهێنێت دژی ڕووسیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن وتی، ڕێکاری خێرا دەگرینە بەر تا جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بە زوویی کۆتایی بێت. بەڵام چۆنیەتی ڕێکارەکەی ڕوون نەکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
11 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین