هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە دوای حەلەب بەرەو دیمەشق و چەند ناوچەیەکی دیکە لە پێشڕەوی دان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کانوونی یەکەم
چەکدارانی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە سەنتەری شاری حەلەب
ئاڤا نیوز
هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا شاری حەلەبیان بە تەواوی کۆنترۆل کرد و لە چەند ناوچەیەکی دیکەش لە پێشڕەویدان و بە ئاراستەی دیمەشقی پایتەخت دەڕۆن.
وێنە گەورەکە: ماوەی چوار ڕۆژ شەڕ لە شاری حەلەب و دەوروبەری بەردەوام بوو، حەلەب بەتەواوی کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، جگە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە نەبێت کە لەژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان (هەسەدە و یەپەگە) دابوون.
زانیاریی زیاتر: ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ لە دوو گەڕەکی حەلەب و بەشێکی ناوچەکانی سەر بە حەلەب وەکو تەل ڕەفعەت و تەل عەرن و عەزاز کە لە ژێر دەستی (هەسەدە) دان، ڕوویدا، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن تەل رەفعەتیان کۆنترۆڵ کردووە، هاوکات هەسەدە کوژرانی پێنج شەڕڤانی لە شەڕەکەدا پشتڕاست کردەوە. ڕوانگەی سووریش بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، تاوەکو ئێستا شەڕ لە شارۆچکەکە بەردەوامە.
ژمارەکان وا دەڵێن: تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێکی ورد لەبارەی ژمارەی کوژراو و برینداران نییە، بەڵام بە کۆی گشتی تا ئێستا 347 کەس کوژراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن دوای حەلەب لە ناوچەکانی دیکەش لە پێشڕەویدان و بە ئاراستەی دیمەشقی پایتەخت دەڕۆن، پارێزگای حەماشیان کۆنترۆڵ کردووە و بە ئاراستەی پارێزگای حەمس دەڕۆن، بەڵام سوپای سووریا دەڵێ کشانەوەیان لەو شوێنانە کاتییە و خۆیان بۆ هێرشی پێچەوانە ئامادە دەکەن و سەرجەم ناوچەکان لە گروپە ئۆپۆزیسیۆنەکان وەردەگرنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان داوا لە کوڕان و کچانی گەنج دەکات پەیوەندی بە هێزەکانی هەسەدەوە بکەن و خۆیان بۆ شەڕ ئامادە بکەن، داواش لە فەرمانگە و دامەزراوەکان دەکات ئامادەکاری تەواو بکەن و لە ئان و ساتدا بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوا لە هاووڵاتیانی دەکات واتسئاپ و ئینستاگرام بسڕنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا