گرفتی خۆماڵەكردنی گەڕەكە دێرینەكانی هەولێر تا ئێستا چارەسەر نەبووە
- کولتوور
- 6 کانوونی یەکەم
یەکێک لە خانووە کۆن و ڕووخاوەکانی گەڕيکی تەعجیلی هەولێر
ئاڤا نیوز
پرۆسەی خۆماڵەكردن "استملاك"ـی گەڕەكە دێرینەكانی هەولێر گرفتی بۆ دروست بووە كە بەگوێرەی ماستەرپلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو گەڕەكانە وەك شوێنەواری مێژوویی دەمێننەوە.
چیرۆكی سەرەكی: سەرەڕای ئەوەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 12 ساڵە بڕیاری خۆماڵەكردنی گەڕەكە دێرینەكانی شاری هەولێری داوە بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەیان وەك ناوچەیەكی نیشتەجێبوونی مێژوویی، بەڵام سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر وەك پێویست كارەكانی خۆماڵەكردنی موڵكەكانی جێبەجێ نەكردووە و بەجێگەی ئیستیملاكی گشتی، داوایكردووە بەشێوەی جوزئی خۆماڵە بكرێت.
بۆچی گرنگە: ئامانجی سەرەكی لە خۆماڵەكردنی موڵكەكانی ناوچەی بەفرە زوون كە گەڕەكەكانی خانەقا، تەعجیل و عەرەب دەگرێتەوە، دەستكاری نەكردنی شێواز و دیزاینی ئەو موڵكانەیە تاوەكو وەك شوێنەوارێكی مێژوویی بمێنێتەوە، نەوەك بۆ مەبەستی دیكە بەكاربهێنرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی شارەوانی هەولێر داوای كردووە، موڵكەكانی گەڕەكەكانی (خانەقا، تەعجیل و عەرەب) بەشێوەی جوزئی خۆماڵە بكرێن و نیازی دەستكاریكردن و فراوانكردنی بەشێك لە شەقام و كۆڵانەكانی ئەو گەڕەكانەی هەیە، ئەوەش پێچەوانەی مەرج و ڕێنماییەكانی پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەكانە، هاوكات لەگەڵ بڕیاری ژمارە 8011ـی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناگونجێت، كە لە ڕێككەوتی 18-07-2012 دەرچووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمارکردنی خۆماڵەکردن (ئیستیملاك) ئەو موڵکە تایبەتانە دەگرێتەوە كە خاوەندارێتی بۆ هاووڵاتیان دەگەڕێتەوە و حکومەت دەیگۆڕێت بۆ موڵکی گشتی، بە ناوی دامەزراوەیێکی حکومییەوە تۆماری دەکات و قەرەبووی خاوەنەکەی دەکاتەوە و موڵکەکەش بۆ خزمەتی گشتی بەکاردەهێنێت، یاخود موڵکی گشتییە و لە ڕێگای خۆماڵەکردنی کارگێڕییەوە، خاوەنداریەتییەکەی لەسەر ناوی دامەزراوەیەکی حکومییەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەر ناوی دامەزراوەیەکی دیكەی حکومی، بە ڕەزامەندیی هەردوو لایەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب