ئیلهام شاهین: خوازيارم لەگەڵ سینەماكارانی كورد فیلمێكی هاوبەش بەرهەم بهێنین
- کولتوور
- 12 کانوونی یەکەم
ئیلهام شاهین - ئەكتەری ناوداری میسری
ئاڤا نیوز
ئەكتەری ناوداری سینەمایی جیهان و وڵاتانی عەرەبی "ئیلهام شاهین" دەڵێت، ئاواتەخوازم لەگەڵ ئەكتەران و سینەماكارانی هەرێمی كوردستان، فیلمێكی سینەمایی یاخود درامایێكی هاوبەش بەرهەم بهێنم".
وێنە گەورەكە: سینەماكاری ناسراوی جیهان و وڵاتانی عەرەبی، ئیلهام شاهین بە مەبەستی بەشداریكردن لە (یازدەهەمین فیلمە فێستیڤاڵی دهۆكى نێودەوڵەتی) لە هەرێمی كوردستانە، كە ساڵانە بە بەشداری دەیان سینەماكار و دەرهێنەری جیهانی و ناوخۆیی و بەنمایشكردنی چەندین فیلم و كورتە فیلم، بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: ئیلهام شاهین، بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی وت: "پێشنیازم كردووە كارێكی هاوبەشی سینەمایی یاخود درامای تەلەفزیۆنی لەگەڵ سینەماكارانی كورد بەرهەم بهێنین و ئاواتەخوازم ئەوە ڕووبدات".
هاوکات، ئەكتەری ناوداری میسری ستایشی ئەو پێشكەوتن و پەرەسەندنەی كرد كە لە بواری هونەری سینەمای هەرێمی كوردستان بەدی هاتووە، وەهای وەسفكرد كە ڕەنگدانەوەی ڕەسەنایەتی و مێژووی شارستانیی خەڵك و خاكی كوردستانە كە پێی ناسراون.
باکگراوند: ئیلهام شاهین ئەكتەری ناوداری میسڕ، ئێستا تەمەنی 64 ساڵە و زیاتر لە 43 ساڵە، سەرقاڵی كاری هونەرییە و لەو ماوەیەدا لە دەیان فیلمی سینەمایی و درامای تەلەفزیۆنی ڕۆڵی گێڕاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب