سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل: دەستێوەردان لە دۆخی سووریا ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کانوونی یەکەم

هێزەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێت، دەستێوەردان لە کاروباری سووریا ناکەن و مانەوەی هێزەکانیان لەو وڵاتە کاتییە.
وێنە گەورەکە: هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژی کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە زیاتر لە 300 هێرشیان کردووەتە سەر سووریا و پێگە سەربازیی و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج. هاوکات بە قوڵایی چەند کیلۆمەترێک سوپای ئیسرائیل چووەتە ناو خاکی سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێرزی هالێڤی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لەبارەی دۆخی سووریاوە ڕایگەیاند: "ئیسرائیل بەهیچ شێوەیەک دەستێوەردان لە بارودۆخی سووریا و ئەو پێشهاتانەی لە ناوچەکە ڕوودەدات، ناکات و نیازی ئەوەمان نییە کاروباری سووریا بەڕێوەببەین".
زانیاریی زیاتر: هێرزی هالێڤی ئەوەش دەڵێت، هۆکاری بوونی هێزەکانیان لە ناو سووریا تەنیا بۆ ڕێگریکردنە لە گرووپە تیرۆریستییەکان. سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕوونیدەکاتەوە، کە ئاسایشی سنوورەکان هۆکاری سەرەکی بوونی هێزەکانیانە لە بەرزاییەکانی جۆلان، چیای شێخ 'حرمۆن'، دەورووبەری دیمەشق و پارێزگای قونەیترە.
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕایگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل تەنیا بە شێوەیەکی کاتی لە سنووری سووریایە و مەبەستیان مانەوەی هەمیشەیی نییە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، فەرمانی دەرکردووە سوپای وڵاتەکەی لە مانگەکانی زستاندا لە ناوچەكانی دەورووبەری چیای حرمۆن بمێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون