ڕوانگەی سووری: زیاتر لە 53 هەزار بەندكراو لەژێر ئەشكەنجە گیانیان لەدەست داوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کانوونی یەکەم

دیمەنێکی بەندیخانەی سیدنایا لە ئاسمانەوە کە ترسناکترین بەندیخانە حکومەتی ئەسەد بوو، وێنە: https://www.syriahr.com/
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، تاوەکو ئێستا 53 هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان لەژێر ئەشكەنجەدا لە بەندیخانەكانی سووریا بە دۆكیۆمێنت كراون. داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات لە دۆزینەوەی چارەنووسی 105 هەزار بێسەروشوێن هاوكاریان بکەن.
وێنە گەورەكە: دوای هەڵاتنی بەشار ئەسەد و ڕووخانی حکومەتەکەی لە 8-12-2024، پەردە لەسەر بەشێك لە تاوانەكانی 53 ساڵی فەرمانڕەوایی بنەماڵەی ئەسەد لادرا، بەتایبەت كەیسی زیندانە نهێنییەكانی سیدنایا كە هەزاران كەس لەژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لەدەست داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ شەممە 21-12-2024 بەڵگەی مردنی هەزار و 200 گیراوی دیكەی نێو گرتووخانە ئەمنییەكانی سووریا بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بوو، بەمەش تەنیا لە ساڵی 2024، ئاماری گیانلەدەستدانی گیراوان لەژێر ئەشكەنجەدا گەیشتووەتە چوار هەزار و 636 كەس.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی ڕوانگەی سووری، 53 هەزار و 422 کەس لەنێو گرتووخانە و زیندانەكانی حكومەتی پێشووی سووریا لەژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لەدەست داوە، هاوکات زیاتر لە 105 هەزار کەس بێسەروشوێنن و ڕوانگەی سووری گومان دەبات بەهەمانشێوە لە زیندانەكان كوژرابن، ئەوەش لەچوارچێوەی بە دیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی حكومەتی بەشەر ئەسەد و باوكی لە ماوەی 53 ساڵی حكومڕانی سووریادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات