بەرپرسێکی پێشووی سووریا باسی دوایین ڕۆژەکانی کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کانوونی دووەم

کەللەسەری پەیکەری حافز ئەسەد باوکی بەشار ئەسەد سەرۆکی هەڵاتووی سووریا
ئاڤا نیوز
بەرپرسی پێشووی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا چەند نهێنییەکی سەبارەت بە دوایین ڕۆژەکانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ئاشكرا کرد و دەڵێت، "ڕووسیا ڕەتیکردووە هاوکاری بەشار ئەسەد بکات".
لێدوانی فەرمی: کامیل سەقر، بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی سووریا لە پۆدکاستێکدا لەگەڵ کەناڵی 'ئەلعەرەبییە' ڕایگەیاند، لە دوای کەوتنی حەلەب ڕووسیا هیچ وەڵامێکی بۆ داواکارییەکانی بەشار ئەسەد نەبوو سەبارەت بە بەکارهێنانی بنکەی حەمیمیم بۆ گواستنەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران بۆ سوپای سووریا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سێ ڕۆژ پێش 8ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، کە ڕۆژی کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد بوو لە سووریا، بەشار ئەسەد نەیتوانیوە پەیوەندیی بە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیاوە بکات، هاوکات چوونی ئەسەد بۆ ڕووسیا چەند ڕۆژێک پێش ڕووخانی دەسەڵاتەکەی هیچ ئەنجامی نەبووە و بەدەستی بەتاڵەوە گەڕاوەتەوە سووریا.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە دۆخی دامەزراوە سەربازییەکان لەو کاتەدا سەقر دەڵێت: بارودۆخی دامەزراوە سەربازییەکان لە سووریا خراپ بووە، سوپا توانای شەڕکردنی نەبووە، هاوکات دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتە بەرەو خراپتر دەچوو.
لەلایەکی دیکە: ئەوەی پەیوەستە بە تورکیا و عێراقەوە بە گوتەی سەقر، حکومەتی عێراق لە 6ـی کانوونی یەکەمی 2024 بەرپرسانی سووریای ئاگادار کردووە کە تورکیا لە ئێستادا هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەسەد ڕەتدەکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدابوو کە ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نوێنەری سەرۆکی ڕووسیا لە سووریا، هەوڵیدابوو ئەسەد ڕازی بکات لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە، بەڵام ئەسەد ئامادە نەبووە، ئەمەش ڕووسیای نیگەران کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "ئێران دڵنیایی تەواوی نەبوو بۆ ڕەوانەکردنی فڕۆکەی سەربازیی بۆ بنکەی حەمیمیم بۆ هاوکاری سوپای سووریا بە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق، سووریاش لەمە ئاگادار کرابوویەوە، هاوکات ئەمریکییەکانیش هەڕەشەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانیان کردبوو، بەو هۆیەوە فڕۆکەکە ناچار بوو بگەڕێتەوە ئێران". کامیل سەقر وا دەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون