ئەحمەد شەرع: ئیسرائیل بەبیانووی بوونی میلیشیاكانی ئێران هاتووەتە نێو خاكی سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کانوونی دووەم

ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئیدارەی نوێی سووریا - شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆكوەزیرانی قەتەر - وێنەی (جەزیرە)
ئاڤا نیوز
فەرماندەی ئیدارەی نوێی سووریا ڕایدەگەیەنێت، هیچ پاساوێك بۆ هەبوونی هێزەكانی ئیسرائیل لەنێو خاكی سووریا نەماوە و پێویستە بكشێتەوە.
وێنە گەورەكە: شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆكوەزیرانی قەتەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-1-2025 بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئیدارەی نوێی سووریا كۆبووەوە، دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا تیشیكیان خستەسەر خاڵەكانی كۆبوونەوەكە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئیدارەی نوێی سووریا ڕایگەیاند:
- قەتەر لە ماوەی ساڵانی پڕ لە نەهامەتی، یارمەتییەكی زۆری خەڵكی سووریای داوە و هەوڵی كەمكردنەوەی ئازارەكانی داون، ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆكانی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی قەتەر هەموو سێكتەرەكانی گرتووەتەوە.
- هەموو لایەك هاوڕان لەسەر ئەوەی پێشڕەوییەكانی ئەمدواییەی ئیسرائیل بۆ نێو خاكی سووریا، هەڵەیە و هیچ پاساوێكی نییە و پێویستە ئیسرائیل هێزەكانی بكشێنێتەوە.
- ئیسرائیل بەبیانووی هەبوونی میلیشیا ئێرانییەكان و ئەندامانی حیزبوڵڵا دەستوەردانی سەربازی لە سووریا دەكات، سەرجەم لایەنە نێودەوڵەتییەكانمان لە پابەندبوونی ئیدارەی نوێی سووریا بە ڕێككەوتی ساڵی 1974 ئاگاداركردووەتەوە و ئامادەیی خۆمان بۆ پێشوازیکرن لە هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و پاراستنیان دەڕبڕیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون