ئاڤا نیوز
گۆرانیبێژی دەنگخۆشی كورد سامان بەكر، بۆ یەكەمجار لە ڤیدیۆ كلیپێكدا شێوازی ژیری دەستکرد بەكاردەهێنێت.
وێنە گەورەكە: لەماوەی ڕابردوودا هونەرمەند سامان بەكر لەنوێترین بەرهەمیدا لە ساڵی 2025 لەشێوەی (دووێت) بڵاوكردەوە بەشێوەیەكی جیاواز لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی كورد ناسری ڕەزازی وتوویەتی بە ناوی 'دێوانە خۆم' و ڤیدیۆ كلیپی بۆ ئەنجامداوە و بەشێوازێكی جیاواز ژیەی دەستکردی تێدا بەكارهاتووە.
لێدوانی فەرمی: هونەرمەند سامان بەكر، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی كولتوور لە نەرویجەوە لەبارەی بەرهەمەكەی ڕایگەیاند، بەكارهێنانی ژیری دەستکرد لە ڤیدیۆ كلیپەكەدا بیرۆكەی خودی هونەرمەند ناسری ڕەزازی بوو، ئاواز و هۆنراوەی گۆرانیەكەش هەر هی هونەرمەند ناسری ڕەزازیە. ئەكرەم ڕەسول كاری ڤیدۆ كلیپەكەی بۆ كردووە.
زانیاریی زیاتر: لە ڤیدیۆ كلیپەكە چەند هونەرمەندێكی دێرینی كورد بەشێوەی ژیری دەستکرد لە تابلۆكانەوە دەجووڵێن، هاوكات ناسر ڕەزازی لە چەند تەمەنێكی جیاواز دەبینرێت و وێنەكانی دەجووڵێن.
لە گۆشەیەكی دیكە: هونەرمەند سامان بەكر باس لەوە دەكات، جگە لە پەیوەندیی دۆستایەتی و هاوپیشەیی، پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتیی پتەوی لەگەڵ هونەرمەند ناسر رەزازی هەیە و لە سەردەمی خەباتدا ناسر رەزازی لەگەڵ باوكی بەیەكەوە پێشمەرگە بوون. ئەویش هەر لە منداڵییەوە دەیناسێت و هەر ئەو ناسینەش كاریگەری لەسەری هەبووە كە ببێت بە هونەرمەند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی گرووپی G7 لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەپەلە لە کەنەداوە دەگەڕێتەوە ئەمریکا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە زووترین کات هەر ئێستا تاران جێبهێڵن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
7 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد