وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: بڕیاری ئایندەی سووریا لەدەست سوورییەكانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کانوونی دووەم

ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا. فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژە بەوە دەکات داهاتووی سووریا پەیوەستە بە خودی سوورییەکان لەمبارەیەوەش لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە باسم لە پڕۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە، 2025-01-22، ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە کۆربەندی داڤۆس لەگەڵ کۆمەلێک سەرۆک و سەرکردە و بەشداربووانی کۆربەندەکە دۆخی ئێستای سووریایان تاوتوێ کرد.
لێدوانی فەرمی: ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کە ئێستا لە داڤۆسە گوتی: هەموومان ئاواتەخوازین گەلی سووریا لەدوای نەمانی بەشار ئەسەد پێکەوە بە ئاشتی و ئارامی بژین، دەبێت خودی سوورییەکان چارەنووسی وڵاتەکەیان دیاری بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرەتای ئەم مانگە ژان نۆئێل بارۆ سەردانی دیمەشقی کرد و لە لێدوانێکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندبوو، دەبێت کورد ڕۆڵی هەبێت لە بوونیادنانی سووریای نوێدا.
باکگراوند: هەوڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا بە بەشداری هەموو گەلانی ئەو وڵاتە بە کوردیشەوە کە دووەم گەورەترین نەتەوەیە بەردەوامە، داوا دەکرێت بە زوویی کێشە نێوخۆیەکان چارەسەر بکرێن و دەستوورێکی نوێش بنووسرێتەوە، مافی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان تێیدا پارێزراو بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب