
گۆرانیبێژ نادیە یاسین
ئاڤا نیوز
نادیە یاسین، گۆرانیبێژە و لە تەمەنی چوار ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی بە ناچاری کوردستانیان جێهێشتووە، نزیکەی 30 ساڵیشە لە وڵاتی کەنەدا دەژین؛ تایبەت بە ئاڤا نیوز وەڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە.
ئاڤا نیوز: دوای ماوەیەك دابڕان بە گۆرانی یارم لە ڕۆژی خۆشەویستی گەڕایتەوە خۆشەویستی بۆ نادیە چی دەگەیەنێت؟
نادیە: خۆشەویستی واتا قبوڵکردنی بەرامبەر بە هەموو لاوازییەکانیەوە؛ خۆشەویستی ئەو کاتە جوانە کە بێ بەرامبەر بێت، خۆشەویستی بۆ من ژیانە.
ئاڤا نیوز: نەك هەر بە کوردی گۆرانی دەڵێیت بەڵکو کار لەسەر تێکست و ئاوازەکانیشت دەکەیت چۆن توانیوتە ئەمە بکەیت؟
نادیە: لە میوزیکدا مامۆستای تایبەتیم هەبووە بۆ دەنگ و سۆڵفێچم خوێندووە، هەروەها کەمێك لە ئامێرەکانی پیانۆ و گیتاریشم خوێندووە. راستە لە دەرەوە گەورەبووم و کوردییەکەم لەسەرەتادا زۆر باش نەبوو بەڵام هەموو رۆژێك کار لەسەر زمانی کوردییەکەم دەکەم و بەردەوام لە فەرهەنگە کوردییەکاندا بە شوێن وشە و مانای نوێدا دەگەڕێم؛ دەتوانم بڵێم لە گۆرانییەکانمدا تا رادەیەکی باش خۆم دەستم لە تێکست و ئاوازەکانیاندا هەبووە.
ئاڤا نیوز: منداڵەکانت تا چەند دڵخۆشن کە کارە هونەرییەکانت دەبینن؟
نادیە: منداڵ بە گشتی بە هەموو ئەو شتانە دڵخۆشن کە دایك و باوك و دەوروبەرەکەیان دڵخۆش دەکات، منداڵەکانی منیش بە هەمان شێوە بەو شتانە خۆشحاڵن کە دەبینن من خۆشیی لێدەبینم ئیتر گۆرانی گوتنە، سەمایە تەنانەت خواردن دروستکردن.
ئاڤا نیوز: جگە لە زمانی کوردی بە زمانەکانی داری و ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، وەکو کچە کوردێك دەتەوێت لەم رێگایەوە چ پەیامێك بگەیێنیت؟
نادیە: کاتێك من بە زمانی کوردی گۆرانی دەڵێم زۆر زۆر شانازی دەکەم، چونکە راستە من لە دەرەوەی کوردستان گەورەبووم بەڵام پەروەردەیەکی کوردانەم هەبووە و هەرگیز لەبیرم نەکردووە کە من کچێکی کوردم.
ئاڤا نیوز: بەرهەم و پرۆژەی نوێت چییە بۆ داهاتوو؟
نادیە: بۆ داهاتوو هیوادارم بتوانم بەردەوامبم و بەرهەمی زۆر باشم هەبێت، نەك هەر لە گۆرانی و میوزیك بەڵکو لە نووسینیشدا چونکە عەشقێکی زۆرم بۆ ئەو بوارەش هەیە و دەمەوێت کتێبی تایبەتی خۆم چاپ بکەم.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد