نە كراوە و نە بینراوە؛ گەورەترین شانۆگەریی درامی - میوزیكی لە كوردستان نمایش دەکرێت
- کولتوور
- 2024-03-04

پۆستەری شانۆگەریی داستانی کوردستان
ئاڤا نیوز
بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا، ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی گەورەترین شانۆگەریی درامی - میوزیکی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکرێت و زۆرینەی ئەکتەرە دیارەکانی دهۆک تێیدا بەشدارن.
چیرۆکی سەرەکی: شانۆگەریی "داستانی کوردستان" كە بڕیارە بەمزووانە لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، باسی وێستگە مێژووییەکانی كورد لە سەردەمی کاوەی ئاسنگەرەوە تاوەکو 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 دەکات؛ گێڕانەوەی خەباتی ڕزگاریخوازانەی كوردستانە بە چەندین دیمەنی جوانی هونەری.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش غەفووری، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی داستانی کوردستان لە ئۆفیسی دەستپێشخەریی و پەیوەندییەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "زۆربەی ڕووداوەكانی ئەم شانۆگەرییە، لە پەرتووكە مێژووییەكانی سەرۆك بارزانی وەرگیراوە، وەبەرهێنەران دیندار ئیبراهیم و عەلی ئیبراهیم پڵنگ، تێچووی شانۆگەرییەكەیان لەئەستۆ گرتووە".
زانیاری زیاتر: شانۆگەریی داستانی كوردستان 90 خولەکە و 90 ئەکتەریش بەشداریان تێدا کردووە. بە چاودێریی نووسینگەی سەرۆکوەزیران بارزانی بەڕێودەچێت و ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە ئامادەکاری و ڕاهێنانی بۆ دەکرێت؛ دەقەكەشی بە زمانەكانی كوردی (سۆرانی و بادینی و لاتینی)، ئینگلیزی و عەرەبی، چاپ و بڵاودەكرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب