
جەیمس دەیڤید ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووسیا بە نیەتێکی باشەوە بەشداری لە دانوستانەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئۆکراینا نەکات، سزای بەسەردا دەسەپێنن و هێزی سەربازیش لە دژی بەکاردەهێنن.
وێنە گەورەکە: دوای دەستبەکاربوونەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا، ئیدارەکەی هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا چڕکردووەتەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان سەبارەت بەو پرسە دەستپێبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: جەیمس دەیڤید ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند:
٠ سزا بەسەر ڕووسیا دەسەپێنین ئەگەر ڕووسیا بە نیەتێکی باشەوە بەشداری لە دانوستانەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئۆکراینا نەکات.
٠ دەتوانین سزای ئابووری و تەنانەت هێزی سەربازیش دژ بە ڕووسیا بەکاربهێنین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا بە تەلەفۆن قسەیکردووە و گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئۆکراینا، ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو بەرپرسانی ئەمریکا و ڕووسیا و ئۆکراینا لە وڵاتی سعودیە کۆدەبنەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا.
باکگراوەند: لە 2022-02-24، ڕووسیا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکرد بۆ دروستکردنی فشار لەسەر ئەو وڵاتە، تاوەکو لە هاوپەیمانێتی وڵاتانی ڕۆژئاوا دووربکەوێتەوە، لە بەرامبەریشدا ئۆکراینا ئەم هەنگاوەی ڕووسیای بە دەستوەردان لە وڵاتەکەی ناوزەند کرد.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین