
ساتی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند سبەینێ سێ بارمتەی دیکە لە ڕێگەی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتیەوە ڕادەستی ئیسرائیل دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلیەکان و زیندانیانی فەڵەستینی یەکێکە لە مەرجەکانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس و بە سێ قۆناغ جێبەجێدەکریت، لە قۆناغی یەکەمدا 16 ئیسرائیلی لە بەرامبەر سەدان هاوڵاتی فەڵەستینی ئازادکراون و بڕیار وایە لە چوارچێوەی ئەم قۆناغەدا 33 بارمتەی ئیسرائیلی لە بەرامبەر 700 هاوڵاتی فەڵەستینی ئازاد بکرێن.
لێدوانی فەرمی: دەیڤید مێننسەر، وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەو سێ بارمتانەی سبەینێ شەممە ئازاد دەکرێن ناسنامەیان دەستنیشان کراوە و دوو لە بارمتەکان هاوڵاتی ئەمریکی و ڕووسین.
لە لایەکی دیکەوە: بزوتنەوەی جیهاد ڕایگەیاندووە ئەلکساندەر توربانۆڤ کە هاوڵاتیەکی ڕووسیە سبەینێ شەممە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئازادکردنی بارمتەکان ڕادەستی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون