
ساتی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە 15 هەزار کارمەندی سەر سندووق کە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشداربوون، لە سنووری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەڕێگەی 23 بانکەوە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا لە سلێمانی دابەشکردنی شایستە داراییەکان دەست پێدەکات.
وێنە گەورەکە: چوار مانگ بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێپەریووە، 41 هەزار کارمەند سەرپەرشتی پرۆسەکەیان دەکرد و هێشتا بەشی زۆریان شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، ماوەی هەفتەیەکە دابەشکردنی شایستە داراییەکان دەستیپێکردووە، لە دهۆک پرۆسەکە نزیکە لە تەواوبوون و ئەمڕۆش لە هەولێر دەستپێدەکات و لە چەند ڕۆژی داهاتووش لە سلێمانی دابەش دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەگەڵ چەند بانکێک هەماهەنگی کردووە، هاوکات بەهۆی زۆری ژمارەی کارمەندان پرۆسەکە دواکەتووە، دوای دیاریکردنی سەرجەم بانکەکانیش لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە خەرجکردنی پارەکە دەکرێت.
ئەمەش بزانە: لە کۆی 41 هەزار کارمەندی سندووق، زیاتر لە 16 هەزاریان دەکەونە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، شایستە داراییەکانیان بەگوێرەی ئەرک و بەرپرسیارێتیان لەنێوان 100 هەزار بۆ 350 هەزار دینارە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچه شاندێك سەردانی بهغدا دەکات
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار کردووە