
ساتی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی محەممەد شاهین
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە شاری سەیدا لە باشووری لوبنان دەکاتە ئامانج.
چیرۆکی سەرەکی: پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 17-2-2025، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای ئیسرائیل ئۆتۆمبیلێکی لە شاری سەیدا، لە باشووری لوبنان کردە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێزە ئاسمانییەکانمان توانیان محەممەد شاهین، بەرپرسی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بزووتنەوەی حەماس لە لوبنان بکوژن.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای نزیک لە بزووتنەوەی حەماس کوژرانی محەممەد شاهین، سەرکردەی بزووتنەوەکەی لە هێرشەکەدا پشتڕاست کردەوە کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا کراوەتە ئامانج.
- فڕۆکە ئیسرائیلییەکان ئۆتۆمبێلەکەی محەممەد شاهین-یان لە کەناری دەریا بە دووری چەند مەترێک لە خاڵێکی پشکنینی سوپای لوبنان کردە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەم هێرشەی سوپای ئیسرائیلە لە دوای ئاگربەستەکەی 23ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، دووەم هێرشە لە ماوەی 24 کاتژمێردا، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە ناوچەی ئیقلیم توفاح لەسەر ڕێگای جەرجوع کرایە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون