
یەکێک لەو گرتووخانانەی کە فەلەستینییەکانی تێدا زیندانی کراون، وێنە: CNN
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئازادکردنی زیندانیکراوانی فەلەستین بۆ کاتێکی نادیار ڕادەگرین تاوەکو حەماس کۆتایی بە " مەراسیمەکانی سووکایەتی" بهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی شەممە، حەوت بارمتەی ئیسرائیلیی لە گەڕی حەوتەمی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتە و زیندانییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئازاد کرد، هاوکات بڕیاربوو ئیسرائیل 602 زیندانی فەلەستینی ئازاد بکات بەڵام بەهۆی مەراسیمەکانی ئازادکردنی ئەو بارمتانە لەلایەن حەماسەوە ئیسرائیل بڕیاریدا زیندانییەکان تا کاتێکی نادیار ئازاد نەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی یەکشەممە، نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: لەبەر ڕۆشنایی پێشێلکارییە دووبارەبووەکانی حەماس، لەنێویاندا ئەو ڕێوڕەسمە شەرمەزارکەرانەی بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان دەیکەن، هەر بۆیە ئازادکردنی فەلەستینییەکان ڕادەگرین.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی شەممە، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، دواکەوتنی ئیسرائیل لە ئازادکردنی سەدان زیندانی فەلەستینی دوای ئەوەی پێشتر شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کران، "پێشێلکارییەکی ئاشکرا"ی ڕێککەوتننامەی ئاگربەستە لە غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 19-01-2025 قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە کەوتە بواری جێبەجێکردن، کە 42 ڕۆژ دەخایەنێت، تاوەکو ئێستا هەزار و 100 زیندانیی فەڵەستینی لە کۆی هەزار و 900 زیندانی ئازادکراون، لەبەرامبەردا 29 بارمتەی ئیسرائیل لەکۆی 33 بارمتە ئازادکراون کە چواریان بە مردوویی ڕادەستی وڵاتەکەیان کراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون