
هێزەکانی سووریای نوێ لەکاتی ئەنجامدانی هێرش بۆسەر پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، "سووریا داهاتوویەکی ئاشتییانە و گشتگیری دەبێت، بەڵام تەنیا ئەگەر لە حاڵەتێكدا دووربکەونەوە لە توندوتیژی، ئەمەش لە بەرژەوەندی چارەسەری سیاسی و داوا لە سوورییەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن".
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ڕۆژە شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان سوپای سووریای نوێ و پاشماوەی چەکدارانی سەر بە بەشار ئەسەد لە لازقییە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بە هۆیەوە بە سەدان کەس کوژران.
لێدوانی فەرمی: هامیش فالکۆنەر، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە بەریتانیا، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: سووریا داهاتوویەکی ئاشتییانە و گشتگیری دەبێت، بەڵام تەنیا ئەگەر لە حاڵەتێكدا دووربکەونەوە لە توندوتیژی، ئەمەش لە بەرژەوەندی چارەسەری سیاسی.
- داوا لە هەموو لایەنەکانی سووریا دەکەین لەم ساتەوەختە سەخت و گرنگەی مێژووی سووریا دان بەخۆیاندا بگرن.
لەلایەکی دیکە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لانیکەم تا ئێستا کوژرانی 304 هاووڵاتی سڤیل لە ناوچەکانی بانیاس، جەبلە و دەورووبەری، قەرداحە و لازقییە تۆمار کراون.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی قوربانیان لە ماوەی 48 کاتژمێری ئەو شەڕەی کە لە کەناراوەکانی سووریا سەریهەڵدا، بۆ 213 کەس لە ڕیزەکانی سووپا و گرووپە چەکدارەکان بەرزبووەتەوە، ڕەنگە ژمارەکە زیاتریش بەرز ببێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن:
- ژمارەی کوژراوان لە ڕێزەکانی وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆی سووریا بەرزبووەوە بۆ 93 چەکدار.
_ ژمارەی کوژراوان لە پاشماوەکانی ڕژێم بۆ 120 کەس بەرزبووەتەوە.
هۆکارەکان: ڕۆژی پێنج شەممە، 2025-3-6، پاشماوەکانی بەشار ئەسەد لە پارێزگای لازقییەی سووریا هێرشیان کردە سەر چەند بازگەیەکی هێزەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریا و بەهۆیەوە دەیان ئەندامی ئەو هێزانە کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون