نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیامێک ئاراستەی حەماس دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 ئازار

چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
ئەمریکا پلانێکی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لە کەرتی غەززە هەیە، نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بەم پلانە هۆشداری بە بزووتنەوەی حەماس دەدات کە بارمتەکان ئازاد بکەن، ئەگەر نا بە تووندی وەڵامی دەدرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ حەماس کە تیایدا داوای درێژکردنەوەی ئاگربەستی لە غەززە کردووە تا دوای مانگی ڕەمەزان، دوای ئەم وادەیەش ئەمریکا پلانی هەیە ڕاستەوخۆ دانووستاندن بکات بۆ هێنانەدی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا.
لێدوانی فەرمی: ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، '' ترەمپ بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە حەماس یان دەستبەجێ بارمتەکان ئازاد دەکات، یان باجێکی قورس دەدات، حەماس بە باشی ئاگاداری ئەو وادەیە، پێویستە بزانێت کە ئەگەر ئەو وادەیە تێپەڕێت بەو پێیە وەڵامی دەدەینەوە”.
زانیاریی بەدەستهاتوو: قەتەر و میسر کە ئەمریکا لە نزیکەوە کاری لەگەڵدا کردوون، بە حەماسیان وتووە کە پێشنیازەکە پێویستە بەم زووانە جێبەجێ بکرێت و دەبێت دەستبەجێ ئەو ناوانەی کە بە حەماس دراون ئازاد بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون