
شوێنەوارێک لە دهۆک- وێنە: ئارام حسێن
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی گرنگیدان بە کەلەپور و شوێنەوارەکان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو شوێنەوار لە دهۆک نۆژەن دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێگە شوێنەوارییەکان و زیادکردنی شوێنی شوێنەواریی لە هەرێمی کوردستان، لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی هەردوو "قەسرێن دلبێ و کەمەلانی - کەمبەلاند" لە پارێزگای دهۆک کرا.
لێدوانی فەرمی: د. بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری دهۆک بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ئەو پڕۆژەیە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک و بە چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەسرا کەمبەلانی - کەمبەلاند، یەکێکە لە شوێنە شوێنەوارە گرنگەکان و دەکەوێتە سەنتەری شاری دهۆک، تەلارسازییەکی دێرینە و لە ساڵی 1927 دروستکراوە؛ قەسرا دلبێ، دەکەوێتە گوندی دلبێ سەر بە قەزای سێمێل، بەشێوازێکی جیاواز لەڕووی بیناسازی و تەلارسازییەوە، لە نێوان ساڵانی 1900 - 1905 دروستکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب