عێراق بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خانەنشینان دەردەکات

شەیری بکە لە:
عێراق بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خانەنشینان دەردەکات

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

دەستەی خانەنشینی عێراق بڕیاری دا كە ئەو پارەیەی لە مووچە و دەرماڵەی خانەنشینان لە ماوەکانی پێشوو بۆ غەززە و لوبنان بڕابوو، بیگەڕێنێتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە حکومەتی عێراق، بەڕێژەی 1٪ پارەی دەرماڵە و مووچەی خانەنشینانی عێراق دەبڕێت وەک هاوکاری بۆ غەززە و لوبنان، لەم مانگەشەوە بە نووسراوێک ئەو بڕیارە ڕاگیرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی دەستەی خانەنشینی عێراق، هەموو ئەو بڕە پارەیەی لە مووچەی خانەنشینان بڕابوو بە ڕێژەی 1%، لەم مانگەوە بۆ سەر هەژماری بانکی خانەنشینان دەگەڕێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی نووسراوەکە، بڕیاری لێخۆشبوون دوای پێداچوونەوەی گشتگیر بە میکانیزمی لێبڕین هاتووە و هەموو ئەو بڕە پارانەی کە بە شێوەیەکی سیستماتیکی لە خانەنشینان لەو کاتەوە بڕابوو بۆیان دەگەڕێنرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ