
سروە عەبدولواحید, سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
داوا دەكرێت سروە عەبدولواحید, سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە تاوانی تۆمەتهەڵبەستن پاڵپشت بە ماددەی 433 لە یاسای سزاكانی عێراقی، لەبەردەم دادگا ئامادە بێت.
نووسراوی تایبەت: بەگوێرەی نووسراوێك کە دەست ئاڤا کەوتووە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی كە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ دەرچووە و ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە، تێیدا ئاماژە بە كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوە سەبارەت بە سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە تۆمەتی تۆمەتهەڵبەستن.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە ڕۆژی دادبینیش كراوە كە پێویستە ناوبراو لە 23ـی 12ـی 2025، لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی وتەكانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ماددە یاساییەی كە دۆسیەی لە دژی پەرلەمانتار سروە عەبدولواحیدی پێ كراوەتەوە، ماددە 433 ـی یاسای سزاكانی عێراقیە كە باس لە تاوانی تۆمەتهەڵبەستن بە ناڕەوا دەكات بەشێوەیەكی ئاشكرا بۆ ڕای گشتی، بەبێ بوونی بەڵگەیەكی ڕاست و دروست، كە زیانی دەروونی و مەعنەوی بە كەسی تۆمەت بۆهەڵبەستراو دەگەیێنێت و سزاكەی گرتن و پێبژاردن یاخود یەكێك لەو دوو جۆرە سزایەیە.
دوو نووسراوەکە بە زمانی عەرەبی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران خانەنشینی شارستانی داوای گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازییان دەكەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا و هاوپەیمانان دڵنیایی بە پێشمەرگە دەدەن