خانەنشینیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەسەر 12 مووچەکە دەدات

شەیری بکە لە:
خانەنشینیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەسەر 12 مووچەکە دەدات

خانەنشینێکی هەرێمی کوردستان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی لەگەڵ لۆگۆی فەرمی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

لیستی ئەو خانەنشینانەی ئیکرامییەی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە بۆ بەغدا نێردراوە، خانەنشینان چاوەڕێی خەرجکردنی دەکەن و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینیش ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: "دەبێت بەغدا پارەکە بنێرێت."

وێنە گەورەکە: خانەنشینانی نوێی کوردستان 18 مووچە وەردەگرن جگە لەمووچەی مانگانەیان، شەش مووچە بە مەرجی 15 ساڵ خزمەت و 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت، 12 مووچەکە مەرجی 25 ساڵ خزمەتە و لەسەر وەزارەتی دارایی عێراقە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەشینی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای گوت، "ئیکرامییە تاوەکو ئێستا بۆ هیچ خانەنشینێک خەرجنەکراوە، پێشووتر لە سلێمانی بۆ بەشێکی خەرجکراوە، بەڵام دواتر ڕاگیرا و دیار نییە کەی خەرج دەکرێت و پێویستە پارەکە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرج بکرێت."

ئەمەش بزانە: لە سلێمانی ژمارەی خانەنشینانی نوێ نزیکەی 10 هەزار خانەنشینە، نیوەیان زیاتر شەش مووچەکەیان وەرگرتووە. لە هەولێر و دهۆک تاوەکو ئێستا دەست بە دابەشکردنی ئەم ئیکرامیەیە نەکراوە و ژمارەیان زیاتر لە 12 هەزار خانەنشینە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ