نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچە؛ سبەی بەغدا پارە دەنێرێت یان نا ؟

شەیری بکە لە:
نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچە؛ سبەی بەغدا پارە دەنێرێت یان نا ؟

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی کوردستان چاوەڕوانە سبەی یەکشەممە پارەی مووچەی مانگی شەش لەلایەن بەغداوە بنێردرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەفەرمی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد، نووسراوەکە پێنج بڕیار لەبارەی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەخۆدەگرێت.

زانیاریی زیاتر: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئیمزای لەسەر خەرجکردنی پارە کردووە، تەنیا بەڕێوەبەری ژمێرکاری ماوە، واتا زۆربەی ڕێککارەکان تەواوکراون و بە ئەگەری زۆرەوە سبەی یەکشەممە پارەی پێویست کە بڕەکەی زیاتر لە 950 ملیار دینارە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەگەری زۆرەوە سبەی پارە دەنێردرێت، هەر پارە بگات خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکەینەوە و دووشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، هاوشێوەی مانگی ڕابردوو لە سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.

پەیوەست بەم بابەتەوە: بڕیارە بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوت، ئەم هەفتەیە دوو شاند لە هەولێرەوە بچنە بەغدا و لەگەڵ هاوتاکانیان گفتوگۆ بگەن، چونکە ناردنی مووچەی مانگی حەوت لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و رێککەوتن لەسەر داهاتە نانەوتییەکان ماوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ