لە سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی لایەنگرانی لاهوور شێخ جەنگی دەستی پێکردووە
- هەواڵ
- 30 ئاب
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردنی لایەنگرانی لاهوور شێخ جەنگی و ئەوانەی لە ڕووداوەکەی لالەزار تێوەگلاون، دەستی پێکردووە و چەند ڕۆژێکە لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک کەس دەستگیر کراون.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا سێ ئەندامی بەرەی گەل لە گەرمیان دەستگیرکراون، بەڵام دوێنێ ئازاد کراون.
لێدوانی فەرمی: شادمان مەلا حەسەن، سەرکردەی بەرەی گەل بە ئاڤای وت، لەم چەند ڕۆژە ترسێکی زۆریان لەناو لایەنگرانی بەرەی گەل لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بڵاوکردووەتەوە.
ڕوونی کردەوە، تا ئەو کاتەی کە قسە بۆ ئاڤا دەکەم، سێ ئەندامی بەرەی گەل لە کفری لە ترسی دەستگیرکردن هاتوونەتە هەولێر، ئەندامانی تریش ڕۆژانە لەو ناوچانە لە ترسی دەستگیرکردن دێن بۆ هەولێر.
لەلایەکی دیکەوە: سلێمان موحسین، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو ئەندامانە دەڵێت: ئێمە کار لەسەر ئەو سکاڵایانە دەکەین کە تۆمار دەکرێن، سکاڵایەکمان بۆ هاتبوو کەسێک لەسەر بابەتی سیاسی لە کەلار دەستگیرکرابوو، بەدواداچوونمان بۆ کرد و ئێستا ئازاد کراوە.
وتیشی، سبەی و دوو سبەی سەردانی ئەو کەسانە دەکرێت کە لە ڕووداوەکەی لالەزار لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرابوون، لەم دوو ڕۆژە کەسوکاریان دەتوانن سەردانیان بکەن و لە سەلامەتییان دڵنیاببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران خانەنشینی شارستانی داوای گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازییان دەكەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا و هاوپەیمانان دڵنیایی بە پێشمەرگە دەدەن